Turgut Alp Boyraz
03 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 03 حوزەیران 2021
قودس - AA
سه‌رۆكی پارتی یهمینای راستڕه‌وی توندئاژۆ، نه‌فتاڵی بێنێت کە تەمەنی ٤٩ ساڵە، بە بۆچوونەکانی دژ بە فەڵەستینییەکان بەناوبانگە.
بێنێت کە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە سیاسەتی بە جێگریی نەتانیاهو دەستپێکرد، ئێستا ئەو کەسەیە کە دوای ١٢ ساڵ، نەتانیاهو لەسەر کورسییەکەی دوور دەخاتەوە.
ئەو پێشتر وەک کۆماندۆ لە هێزەکانی سوپای ئیسرائیل کاری کردووە و رایگەیاندبوو کە "فەڵەستینییەکی زۆرم کوشتووە و هیچ کێشەیەک لەوەدا نابینم".
نه‌فتاڵی بێنێت دامەزرێنەری کۆمپانیایەکی تەکنۆلۆجیایە و لەو رێگەیەوە ملیۆنەر بووە.
ئەو کاندیدەی پۆستی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لایەنگری لکاندنی کەرتی رۆژئاوا بە ئیسرائیل بووە و لە رابردووش‌دا لە کابینە جیاجیاکانی نەتانیاهودا بەرپرسیارێتی وەزارەتەکانی دارایی و پەروەردەی لە ئەستۆ بووە.
نه‌فتاڵی بێنێت کە سه‌رۆكایه‌تی پارتی یهمینای راستڕه‌وی توندئاژۆ دەکات دوای راگەیاندنی ئاگربەستی ئیسرائیل لەگەڵ حەماس کە بووە هۆی کوژرانی ٢٥٤ کەسی فەڵەستینی، لەگەڵ پارتی یه‌ش عه‌تید (ئاینده هه‌یه) یایر لاپید، رێککەوتبوو.
هه‌شت پارت له‌نێو ئه‌و حكوومه‌تی هاوپه‌یمانییه‌دا به‌شدار ده‌بن كه به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی پارتی یهمینای راستڕه‌وی توندئاژۆ، نه‌فتاڵی بێنێت و یایر لاپید پێكده‌هێنرێت.
ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی هاوپه‌یمانیی پێكبهێنرێت، به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه دوو ساڵی یه‌كه‌م سه‌رۆكی یه‌مینا، بێنێت کە خاوەنی حەفت کورسی پەرلەمانییە، سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران وه‌رده‌گرێت و دوو ساڵی دووه‌م لاپید ده‌بێته سه‌رۆكی حكوومه‌ت و چاوەڕوانیش دەکرێت تەمەنی ئەو کابینەیە زۆر نەخایەنێت.
بێنێت کە لە دایک و باوکێکی ئەمریکی لە دایکبووە بە هۆی دژایەتیکردنی فەڵەستینییەکان بەردەوام سەردێری رۆژنامەکان بووە و ساڵی ٢٠٢١ پارتی ماڵی جوولەکەی دامەزراند.
ئەو ساڵی ٢٠١٣ رایگەیاندبوو، "فەڵەستینییەکی زۆرم کوشتووە و هیچ کێشەیەک لەوەدا نابینم. لە جیاتی ئەوەی فەڵەستینییەکان ئازاد بکەین با بیانکوژین".
نه‌فتاڵی بێنێت رایگەیاندبوو کە کەرتی رۆژئاوا داگیر نەکراوە و حاشای لە بوونی هەرچەشنە دەوڵەتێک بۆ فەڵەستینییەکان کردبوو، لە ساڵی ٢٠١٨ ناوی پارتەکەی لە ماڵی جوولەکەوە بۆ پارتی یەمینا گۆڕی و بەشداری لە هاوپەیمانێتی نەتانیاهودا کرد.
پارتەکەی نه‌فتاڵی بێنێت لە هەڵبژاردنی ٢٣ی ئاداردا توانیبووی حەوت کورسی لە کۆی ١٢٠ کورسی پەرلەمان بە دەست بهێنێت.