Sinan Doğan
03 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 03 حوزەیران 2021
بۆگۆتا - AA
لەو خۆپیشاندانانەی کە لە ٢٨ی نیسانەوە تا ئێستا لە کۆلۆمبیا دژبە حکوومەتی ئەو وڵاتە درێژەیان هەیە، لە ٣٥مین رۆژی خۆیدا هەر بەردەوام بوو.
خۆپیشاندانەکان لە بۆگۆتای پایتەختی کۆلۆمیا و زۆر ناوچەی دیکە بەردەوام بووە و خۆپیشاندەران کە زۆربەیان پێکهاتوون لە خوێندکارانی وڵات، دژ بە سیاسەتەکانی سەرۆکی کۆلۆمبیا، ئیڤان دوکێ مارکیز دروشمیان دا.
تا ئێستا گفتوگۆی نێوان کۆمیتەی نیشتمانی بێکاری و نوێنەرانی حکوومەت بۆ کۆتایی پێهێنان بە خۆپیشاندانەکان هیچ دەرئەنجامێکی نەبووە.
راوێژکاریی سەرۆکایەتی ئیسرائیل ئیمالۆ ئارچیلا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایگەیاند کە زۆربەی رێگەکانی وڵاتەکەی لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە داخراو و رایگەیاند، "ئەو کردەوانە وەک نارەزایەتی دەربڕینێک رێگەیەکی گونجاو و رەوا نییە".
بەپێی دوایین راپۆرتی نووسینگەی ئەمینداری سکاڵاکان لە کۆلۆمبیا کە سەبارەت بەو خۆپیشاندانانەی کە ٣٣ رۆژە بەردەوامە بڵاویکردووەتەوە ، تا ئێستا ٤٨ کەس کوژراون کە ٢٠ حاڵەتیان راستەوخۆ پەیوەندییان بە خۆپیشاندانەکانەوە هەبووە.