Yusuf Özcan
16 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2021
پاریس- AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی فه‌ڕه‌نسا، ژان كاستێكس، ئاشكرایكرد له نێو جۆرێك له شه‌پۆلی سێیه‌می په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) دان.
ژان كاستێكس له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی له‌باره‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ دایه‌وه.
كاستێكس لهوبایهوه رایگه‌یاند: "له‌نێو جۆرێك له شه‌پۆلی سێیه‌می په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێداین"، و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو ئه‌و جۆره‌ی كه له به‌ریتانیاوه سه‌ریهه‌ڵداوه، له وڵاته‌كه‌یان به خێرایی بڵاوده‌بێته‌وه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی فه‌ڕه‌نسا به‌پێویستی زانی به‌مه‌به‌ستی رزگاربوون له په‌تاكه هه‌ڵمه‌تی كوتان چڕبكرێته‌وه و پابه‌ندیی به رێكاره‌كان زیاتر بێت.