سانسۆری لایەنگری ئیسرائیل لە ڕۆیتەرز: دووفاقی لە هەواڵەکانی جینۆسایدی غەززە
- بەپێی گوتەی کارمەندانی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئیدارە و سەرنووسەرانی ئاژانسەکە سیاسەتی بڵاوکردنەوەی لایەنگری "لایەنگری ئیسرائیل" پەیڕەو دەکەن.

Ankara
ئەنقەرە - AA
کارمەندانی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز کە یەکێکە لە ئاژانسە هەواڵیيە پێشەنگەکانی جیهان، بەهۆی هەڵوێستی ئیدارەی کۆمپانیاکە و دەستەی نووسەرانەوە کە لایەنگری ئیسرائیلن لە ڕووماڵکردنی ئەو جینۆسایدەی ئیسرائیل لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا لە غەززە درێژەی پێدەدات، ڕووبەڕووی بەربەست و سانسۆر دەبنەوە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز، کە لە ساڵی ١٨٥١ لە لەندەن دامەزراوە و یەکێکە لە کاریگەرترین ئاژانسە هەواڵییە جیهانییەکان و وا دەخەمڵێندرێت زیاتر لە یەک ملیار بینەری ڕۆژانەی هەیە، تۆمەتبار دەکرێت بەوەی لە هەواڵەکانی پەیوەست بە فەڵەستینییەکان "لایەنگری ئیسرائیلی" نیشان دەدات و سانسۆر دەسەپێنێت.
کارمەندانی ڕۆیتەرز کە بە مەرجی پاراستنی ناوەکانیان قسەیان بۆ بۆ دەزگای ڕاگەیاندنی "Declassified UK"ی کردووە، باسیان لەوە کردووە لە ئیدارەی باڵا و دەستەی نووسەرانی ئاژانسەکەدا "لایەنگری ئیسرائیلی" بەرامبەر جینۆسایدی غەززە هەیە.
ڕۆیتەرز، هەواڵی گیانلەدەستدانی ڕۆژنامەنووسی فەڵەستینی، ئەنەس جەمال شەریف کە یەکێک بوو لەو دەنگە دلێرانەی جینۆسایدەکەی ئیسرائیلی لە کەرتی غەززە کە دوو ساڵ و نیوە درێژەی هەیە بە جیهان دەگەیاند، بە مانشێتی "ئیسرائیل پەیامنێری ئەلجەزیرەی کوشت کە بانگەشەی ئەوە دەکات سەرکردەیەکی حەماسە".
سەرەڕای ئەوەی ئەنەس جەمال شەریف پێشتر بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز کاری کردووە و بەشێک بووە لە تیمی ئاژانسەکە کە خەڵاتی "پۆلیتزەر"ی ساڵی ٢٠٢٤ی بەدەستهێنا، ئەم مانشێتی هەواڵەی ئاژانسی ناوبرا کاردانەوەی زۆری لای ڕای گشتیی دروست کرد.
کاردانەوەی ڕای گشتیی تەنیا بە ملیاران بینەری جیهانی ئاژانسە جیهانییەکە سنووردار نەبوو، ئەم دۆخە هەم نیگەرانیی لای ژمارەیەک کارمەندی ڕۆیتەرز دروستکرد، هەمیش بووە هۆی لێکۆڵینەوەی ناوخۆیی لەبارەی "لایەنگری دەستەی نووسەران".
لێکۆڵینەوەی ناوخۆیی کە دوای شیکاری چەندایەتیی و چۆنایەتی بۆ هەواڵەکانی ڕۆیتەرز ئەنجامدا، زمانی "دووفاقی" لەبارەی ستەمکارییەکانی ئیسرائیل دەرهەق بە فەڵەستین ئاشکرا دەکات.
هەڵوێستی دووفاقی ڕاگەیاندنی ڕۆژئاوایی سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، بووەتە چەقی ڕەخنەکان لەبارەی ئەخلاقی هەواڵ و مافەکانی مرۆڤ.
لە بەرامبەردا ئاژانسی ئانادۆڵو لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣دا کتێبەکەی بە ناوی "بەڵگە" بڵاوکردەوە.
کتێبەکە ئەو وێنانەی تێدایە کە وەک بەڵگەی سەرەکی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە بە هەموو ڕوونییەک دەخاتەڕوو.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن