جيهان

هاکان فیدان: "ئەوەی گەلی فەڵەستین پێویستی پێیەتی ئەوەیە بە کۆمەڵ دەستوەردان بکەین"

- وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان: "ئەوەی گەلی فەڵەستین پێویستی پێیەتی ئەوەیە کە ئێمە (ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی) بە کۆمەڵ دەستوەردان بکەین".

Gökhan Çeliker  | 25.08.2025 - نوێکردنەوە : 25.08.2025
هاکان فیدان: "ئەوەی گەلی فەڵەستین پێویستی پێیەتی ئەوەیە بە کۆمەڵ دەستوەردان بکەین"

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان ڕایگەیاند: "ئەوەی گەلی فەڵەستین پێویستی پێیەتی ئەوەیە کە ئێمە (ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی) بە کۆمەڵ دەستوەردان بکەین".

لە کردنەوەی کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی کە لە شاری جددەی سعوودیە بەڕێوەچوو، وەزیری دەرەوەی تورکیا فیدان گوتارێکی پێشکەش کرد.

فیدان ئاماژەی بەوە کرد کە پشتیوانی لە دۆزی دادپەروەرانەی گەلی فەڵەستین دەکرێت، بەڵام ئەوە بە تەنیا بەس نییە و ڕایگەیاند: "ئەوەی گەلی فەڵەستین پێویستی پێیەتی ئەوەیە کە ئێمە (ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی) بە کۆمەڵ دەستوەردان بکەین".

فیدان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە بەشداری بەهێزی دەوڵەتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لەم لووتکە نائاساییەدا و بەشداری لە ئاستی باڵادا دەربڕینێکی بەهێزە بۆ یەکێتیی.

وەزیری دەرەوەی تورکیا فیدان تیشکی خستە سەر ئەوەی کە هەنگاو بە هەنگاو داننان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا ئێستا بووەتە ڕاستییەک کە گەڕانەوەی نییە و، پەیامی ئەوەیشی دا کە تەنیا ئەوە بەس نییە و، گوتی: "پێویستمان بە گوشارێکی بەهێزی هەماهەنگیکار هەیە، لە پێناو چارەسەری هەمیشەییدا پێویستە ئیسرائیل بخرێتە ژێر گوشارەوە".

هەروەها فیدان ئاماژەی بە گرنگی دانیشتنی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە لە ڕۆژانی داهاتوودا بەڕێوەدەچێت.

گوتیشی: "بەو واتایەی ویژدانی ئوممەت و ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی پێویستە بە دەنگێکی زۆر بەهێز دەربکەون".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın