Muhammed Bilal Kenasari,Hemın Othman Mohammed
07 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2017
واشنتۆن - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه قه‌ته‌ر مه‌ودایه‌كی باشی بڕیوه له‌باره‌ی به‌رگرتن له پشتیوانی دارایی تیرۆر، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا زۆر كار هه‌یه بیكات.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هیسه‌ر ناوێرت، دوای ده‌ستبه‌كاربوونی بۆ یه‌كه‌مجار بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا و، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی سه‌باره‌ت به رۆژه‌ڤ دایه‌وه.
ناوێرت باسی له قه‌یرانی نێوان قه‌ته‌ر و هه‌ندێ وڵاتی عه‌ره‌بی كرد و، گوتی: "هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ین كه قه‌ته‌ر چه‌ند هه‌وڵێكی جددی داوه بۆ به‌رگرتن له پشتیوانی دارایی تیرۆر ئه‌ویش له‌رووی یاساییه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی له ناردنی پاره‌ی گوماناوی، راگرتنی سامان و كۆنترۆڵكردنی سیستمی بانكی به‌شێوه‌یه‌كی توند. له‌و باره‌یه‌شه‌وه پێشكه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا زۆر كار هه‌یه بكرێت".
- "له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ردا په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزمان هه‌یه"
ناوێرت جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌مریكا و قه‌ته‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزیان هه‌یه و، گوتی: "له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ردا په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزمان هه‌یه. له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر و وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌دا به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر هاریكاری دژ به تیرۆر".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ناوێرت، باسی له‌وه كرد كه هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه به‌رپرسیارێتی خۆیان هه‌یه و، گوتی: "پێویسته هه‌موو وڵاتان كۆتایی به پشتیوانییه‌كانیان بهێنن بۆ تیرۆر و توندئاژۆكان".
له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ی ناوێرت رۆژنامه‌نووسان پرسیاریان كرد كه ئایا سعوودیه‌ش پێویست ده‌كات هه‌وڵی زیاتر بخاته گه‌ڕ، ئهویشس له وه‌ڵامدا گوتی: "قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ناكه‌م كه سعوودییه‌كان چی بكه‌ن و نه‌كه‌ن. به‌گشتی ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانیدا كه پێویسته چی بكه‌ن به‌تایبه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا هاوپه‌یمان. وه‌زیری ده‌ره‌وه رێكس تیله‌رسن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه هه‌موو وڵاتان مه‌ودایه‌ك بۆ خۆیان ده‌دۆزنه‌وه".
هاوكات ناوێرت باسی له‌وه كرد كه ئه‌و وڵاتانه‌ی دژ به قه‌ته‌ر وه‌ستاونه‌ته‌وه سه‌ره‌تا زانیاری‌یان داوه به ئه‌مریكا.