Mohammed Baqi Hussein
07 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2017
مۆسكۆ - AA
سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمێر پوتین، له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییه‌وه بابه‌تی كێشه‌ی قه‌ته‌ر و چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بیی له‌گه‌ڵ میری قه‌ته‌ر شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د السانی تاوتوێ كرد.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی كۆشكی كرێملین، پوتین له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایە كێشه‌كان به رێگای سیاسی و دیپلۆماسی و له‌ڕێی دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا هه‌روه‌ها بابه‌تی هه‌ماهه‌نگییه‌كانی هه‌ردوولا له‌بواری ئابووری، بازرگانی و وه‌به‌رهێنانه‌وه تاوتوێ كرا.
هاوكات راگه‌یه‌نرا كه پوتین په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری میسر عه‌بدولفه‌تاح سیسیشدا ئه‌نجامداوه.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا له‌پاڵ په‌یوه‌ندییه دووقۆلییهكاندا، دۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا تاوتوێ كرا.