Zana Natık Kerem
07 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2017
تاران ــ AA
ئاژانسی تەسنیم ــ ی ئێران بڵاوی كردەوە كە بە هۆی ئەو هێرشە چەكدارییەی كە كرایە سەر پەرلەمانی ئێران، پاسەوانێك كوژرا.
ئاژانسەكە زیاتر روونی كردەوە كە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، چەكدارێك هێرشی كردە ناو پەرلەمانی ئێران و تەقەی لە پاسەوانێك كرد كە بە هۆیەوە پاسەوانەكە بریندار بوون.
هاوكات ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی ئێران بۆ ئاژانسەكە ئاماژەیان بەوە دا كە بە هۆی سەختی برینەكەیەوە، پاسەوانەكە گیانی لەدەستدا.
ئاژانسی تەسنیم لە گوتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی لە پەرلەمانی ئێرانی گواستەوە كە هێشتا دەنگی تەقە لە ناو پەرلەمانی ئێران بە بەردەوام دەبیسترێت.
گوتەبێژەكە راشیگەیاندووە كە هێزە ئەمنییەكانی ئێران كۆنتڕۆڵی رەوشەكەیان كردووە و هیواشی خواست كە ئاسایش و سەقامگیری بە تەواوی بۆ پەرلەمانی ئێران بگەڕێتەوە.
تا ئێستا ناسنامەی هێرشبەرەكە نەزانراوە و هەروەها هیچ لایەنێكیش بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشەكە رانەگەیاندووە.