Kasım İleri,Rewa Mahmut Hasan
06 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2017
واشنتۆن - AA
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، جێڤ داڤیس رایگەیاند هاوشانی پشتگیری چەک و تەکتیک بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ئۆپەراسیۆنی رەققەدا، هاوکات بە هەلیکۆپتەری ئاپاچی و تۆپخانەو موشەکی HIMARS پشتگیریان دەکەن.
داڤیس لەدوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی رەققە لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆدا، لە پینتاگۆن کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکخست و وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسانی دایەوە.
داڤیس گوتی: "لەرێگەی پیادەی تۆپخانەی ئێم 777 ەوە پشتگیری گرنگی هاوبەشەکانمان لە مەیدانەکە و هێزە تایبەتەکانمان و ئەوان (هێزەکانی سووریای دیموکرات) دەکەین لەم جەنگەدا. بەجیا هەلیکۆپتەری HH-64 Apache بەکاردەهێنین. پیادەی دەریایی پشتگیری تۆپخانە دەکات، هاوشانی پشتگیری ئاسمانی نزیک، سەکۆی HIMARS بەکاردەهێنین کە توانای پشتگیری دەستگێری هەیە لەهەموو هەلومەرجێکی کەشوهەوادا".
داڤیس ئاماژەی بەوەدا کە داعش لە رەققە چەند سەد چەکدارێکی هەیە و کادرانی ئیداری رێکخراوەکە شارەکەیان بەجێهێشتووە.
داڤیس ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان هەستیارانە مامەڵە دەکەن لەگەڵ بابەتی پێدانی چەک بە یەپەگە لە ئۆپەراسیۆنی رەققە کە جێی هەستیاری تورکیایە و دووپاتی کردەوە کە لەنزیکەوە لەپەیوەندیدا دەبن لەگەڵ تورکیای هاوبەشی هاوپەیمانیی.
لەبارەی بەکارهێنانی بنکەی ئینجیرلیکی تورکی لە ئۆپەراسیۆنی رەققەدا، داڤیس هیچ وردەکارییەکی نەخستەڕوو لەبارەی چۆنیەتی بەکارهێنانی ئینجیرلیک.
داڤیس ئاماژەی بەوەدا کە داوا لە خەڵکی رەققە کراوە تاکو شارەکە چۆڵ بکەن لەکاتی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەدا و گوتی: "هاووڵاتییانی رەققە ئەگەر بتوانن با شارەکە چۆڵ بکەن، هانی ئەمە دەدەین. هەڵبەت زۆر ئەستەمە. داعش خوازیارە خەڵکی سڤیل لەو ناوچەیە بگرێتەوە. هەواڵمان پێگەیشتووە کە داعش بە کۆمەڵ ئەوانە دەکوژێت کە هەوڵی هەڵهاتن دەدەن"
لەبارەی کردنەوەی رێڕەوی ئەمنی بۆ کەسانی سیڤیل،داڤیس گوتی" لە ئاسمانەوە بانگەوازمان بۆ خەڵک بڵاوکردەوە کە شارەکە چۆڵ بکەن. بەتایبەت ئاگادارمان کردنەوە کە لە رووباڕی فورات نەپەڕنەوە،چونکە ئەوانەی لە رووبارەکە دەپەڕنەوە لێیان دەدەین. ئەگەر داعش رێگە بدات، هەل هەیە کە لەشارەکە دەربچن".
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بەڕابەرایەتی ئەمریکا بەیارمەتی سوپای سووریای ئازاد لە باکووری رۆژهەڵات و رۆژئاواوە گەماری رەققەیان داوە و لە رۆژهەڵاتی شارەکەشەوە لە نزیک رووباڕی فورات لەرێی هێرشی ئاسمانییەوە رێگە لە پەڕینەوەی داعش دەگرێت بۆ رۆژهەڵات.
بەپێی راگەیەندراوەی ئۆپەراسیۆنی پێداگیری سرووشتی هێزی ئەرکی یەکگرتوو، ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنی ئازاد کردنەوەی رەققە لەدەستی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەستپی پێکرد.