Kasım İleri,Mohammed Baqi Hussein
25 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2019
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر دیموكراته‌كان قۆناغی وەلانانی له ده‌سه‌ڵات ده‌ستپێبكه‌ن، په‌ناده‌بات بۆ دادگای باڵای ئه‌مریكا تا ده‌ستوه‌ربداته دۆخه‌كه.
مشتومڕه‌كان له‌باره‌ی ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی رۆبێرت موله‌ر داواكاری گشتیی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌ت بۆ لێكۆڵینه‌وه له بانگه‌شه‌كانی ده‌ستێوه‌ردانی رووسیا له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا له 2016دا، به‌رده‌وامه.
تره‌مپ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه روونكردنه‌وه‌ی داوه له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری هه‌ر هه‌نگاوێكی كۆنگرێس له‌دژی و نووسیویه‌تی،
"راپۆرته‌كه‌ی موله‌ر كه له‌لایه‌ن دیموكراته تووڕه‌كان و نه‌یارانی تره‌مپه‌وه ئاماده‌كراوه، هه‌رچه‌نده پاره‌یه‌كی بێ‌سنوور (35 ملیۆن دۆلار)ی له‌پشته‌وه‌یه، نه‌یتوانی من دابه‌زێنێت. هیچ هه‌ڵه‌یه‌كم نه‌كردووه. ئه‌گه‌ر دیموكراته پارتیزانه‌كان هه‌وڵی دوورخستنه‌وه‌ی من بده‌ن، ئه‌وا سه‌ره‌تا په‌نا بۆ دادگای باڵای ئه‌مریكا ده‌به‌م".