Burak Karacaoğlu,Eşref Musa,Adham Kako,Mohammed Baqi Hussein
24 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2019
ئیدلب - AA
له‌ئه‌نجامی هێرشی هێزه‌كانی رژێمی سووریا و گرووپه تیرۆریستییه‌كانی سه‌ربه ئێران و رژێم بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی له ئیدلب، كه‌سێكی سڤیل كوژرا و 10 سڤیلی دیكه برینداركران.
هێزه‌كانی رژێم ئه‌مڕۆش به‌چڕی به تۆپ و رۆكێت و هاوه‌ن هێرشیان كرده سه‌ر ژماره‌یه‌ك له شارۆچكه و ناحیه و گونده‌كانی نێ، سنووری ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی به‌رگریی شارستانی وه‌رگیراوه، له‌ئه‌نجامی هێرشه‌كاندا كه‌سێكی سڤیل گیانی له‌ده‌ستداوه و 10ی دیكه‌ش برینداربوون.