Hakan Çopur,Mohammed Baqi Hussein,Hemın Othman Mohammed
24 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2019
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ، له‌باره‌ی 24ی نیسانه‌وه كه به ساڵوه‌گه‌ڕی رووداوه‌كانی 1915ی ئه‌رمه‌نییه‌كان داده‌نرێت، ده‌سته‌واژه‌ی "مێدس یه‌گهه‌رن"ی به‌كارهێنا كه به‌واتای كاره‌ساتی گه‌وره دێت.
تره‌مپ له‌نووسراوێكدا له‌باره‌ی رووداوه‌كانی 1915وه نووسیویه‌تی، "ئه‌مڕۆ ئه‌وانه‌مان یاد دێته‌وه كه له مێدس یه‌گهه‌رن ئازاریان چه‌شتووه كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی سه‌ده‌ی 20هم".
ناوبراو بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه له‌ساڵی 1915ه‌وه ملیۆن و نیوێك ئه‌رمه‌نی دوورخراونه‌ته‌وه، كوژراون یان ناچار به كۆچكردن كراون و نووسیویه‌تی، "چه‌ندین ئه‌مریكی هاوكاربوون له دامه‌زراندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌رمه‌نی و رزگاركردنی ژیانیان و رێزیان له بیره‌وه‌ریی ئه‌وانه گرتووه كه ئازاریان چه‌شتووه و ئه‌رمه‌نییه‌كان له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به ئه‌مریكاشه‌وه، دژی دوژمنایه‌تی گه‌وره كۆمه‌ڵگه‌ی چالاكیان پێكهێناوه".
تره‌مپ رایگه‌یاند: "به‌ڵێنی وانه وه‌رگرتن له رابردوو ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه دووباره نه‌بێته‌وه. به‌خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له هه‌وڵه‌كانی ئه‌رمه‌نییه‌كان و توركه‌كان ده‌كه‌ین كه نیشانیاندا له به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه و په‌سه‌ندكردنی ئه‌و رابردووه پڕئازاره".
تره‌مپ له‌وه‌ته‌ی هاتووه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات له دوو راگه‌یه‌ندراویدا ده‌سته‌واژه‌ی "مێدس یه‌گهه‌رن"ی به‌كارهێناوه، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، باراك ئۆباما له هه‌موو راگه‌یه‌ندراوه‌كانی له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی به‌كارده‌هێنا.
سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مریكا له ساڵی 1993ه‌وه له سه‌رده‌می بیل كلینتۆنه‌وه تا ئیستا هه‌موو ساڵێك راگه‌یه‌ندراو له‌باره‌ی رووداوه‌كانی 1915 بڵاوده‌كه‌نه‌وه. به‌گشتیی رووداوه‌كانی 1915 به ده‌سته‌واژه‌ی وه‌ك "كاره‌ساتی گه‌وره، راگواستن و كۆمه‌ڵكوژی" ده‌رده‌بڕدرێت.