Burak Karacaoğlu,Eşref Musa,Hemın Othman Mohammed
24 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2019
ئیدلب - AA
ژماره‌ی قوربانییانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی جسر شوغور سەربە پارێزگای ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا گەیشتە، ١٥ کوژراو و ٣٠ بریندار کە سەرجەمیان مەدەنین.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی کە له سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانی ناوچه‌كه‌وه ده‌ستكه‌وتووه له ناوه‌ندی شارۆچکەی جسر شوغور به‌هۆكارێك كه هێشتا دیارنییه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویداوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگریی شارستانیی پارێزگای ئیدلب، مسته‌فا حاج یوسف به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه له ته‌قینه‌وه‌که‌دا، ١٥ هاووڵاتی مه‌ده‌نی کوژراون و ٣٠ی دیكه‌ش برینداربوون.
مسته‌فا حاج یوسف باسی له‌وه كرد كه برینداران گواستراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه و ژمارەیەکیان برینه‌كانیان سه‌خته، له‌به‌رئه‌وه نیگه‌رانن له به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی کوژراوان.
به هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه ته‌لار و بیناكانی ده‌ورووبه‌ری شوێنی رووداوه‌كه و ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێل زیانیان به‌ركه‌وتووه.