Ali Cura,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
25 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2019
مۆسكۆ - AA
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین له‌گه‌ڵ سەرکردەی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ-ئون كۆبووه‌وه.
بەرلە كۆبوونه‌وه‌كه كه له زانكۆی فیدراڵی خۆرهه‌ڵاتی دوور له شاری ڤلادیڤۆستۆك به‌ڕێوه‌چوو، ڤلادیمیر پوتین ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه سه‌ردانه‌كه‌ی كیم جۆنگ-ئون بۆ رووسیا خزمه‌ت به پێشخستنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان ده‌كات و گوتی:
"دڵنیام كه ئه‌م سه‌ردانه یاریده‌ر ده‌بێت له‌وه‌ی باشتر تێ بگه‌ین كه چۆن دۆخی نیمچه‌دوورگه‌ی كۆریا چاره‌سه‌ر بكه‌ین، به‌یه‌كه‌وه ده‌توانین چی بكه‌ین و رووسیا ده‌توانێت چی بكات بۆ پشتیوانیكردن له‌و قۆناغه‌ی ئێستا هه‌یه".
سەرۆکی رووسیا باسی له‌وه كرد كه مۆسكۆ خۆشحاڵه به هه‌وڵه‌كانی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆریای باكوور له‌گه‌ڵ كۆریای باشوور و ئه‌مریكا و رایگه‌یاند:
"بێگومان بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە هەوڵەكانی دیالۆگی نێوان كۆریای باكوور و كۆریای باشوور و ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان كۆریای باكوور و ئەمریكا دەكەین".
لای خۆیەوە سەركردەی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ-ئون ئاماژەی بەوەدا، چاوپێكەوتنی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین هاوكار دەبێت بۆ چارەسەرکردنی كێشەكانی نیمچەدوورگەی كۆریا و گەشەسەندنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و گوتی:
"دۆخی نیمچەدوورگەی كۆریا سەرنجی هەموو جیهانی بەلای خۆیدا راكێشاوە. ئومێدەوارم دیدارەكانمان دەبێتە چالاكییەكی باش بۆ هەڵسەنگاندن و بیروڕا گۆڕینەوە لەبارەی ئەم دۆخەوە. ئومێدەوارم بیروڕایەكی واتادار دەگۆڕێنەوە".
یەكەم جارە سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سەرکردەی کۆریای باکوور، كیم جۆنگ-ئون كۆدەبنەوە.