سوودان.. ده‌ستیله‌كاركێشانه‌وه‌ی سێ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی راگوزەر
- سێ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی راگوزەر لە سوودان كه به كه‌سانی گرنگی رژێمی سه‌رۆكی له‌كارلادراو، عومه‌ر حەسەن به‌شیر ناسراون ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه.
Hartum
خه‌رتوم – AA
سێ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی راگوزەر لە سوودان كه به كه‌سانی گرنگی رژێمی سه‌رۆكی له‌كارلادراو، عومه‌ر حەسەن به‌شیر ناسراون ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی راگوزەر لە سوودان رایگه‌یاند، هه‌رسێ جه‌نه‌راڵ عومه‌ر زه‌ینولعابیدین، جه‌لاله‌ددین شێخ و بابه‌كر ته‌یب ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه و ئه‌وانیش هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كان ده‌كه‌ن.
پێشتر ئه‌ندامی هێزه‌كانی بزاوتی میللی سوودان، ساتع حاج به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاندبوو كه ئه‌نجوومه‌نه‌كه ره‌زامه‌ندنی له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سێ جه‌نه‌راڵه‌كه ده‌ربڕیووه. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشابوو كه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه مه‌رجی هێزه‌كانی راگه‌یاندنی ئازادیی و گۆڕانكاری بووه بۆ به‌شداریكردن له‌و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه رێكی ده‌خات.
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی راگوزەر لە سوودان و هێزه‌كانی راگه‌یاندنی ئازادیی و گۆڕانكاری له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی خه‌رتوم گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن بۆ دامه‌زاندنی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش و بنه‌ما بنه‌ڕه‌تییه‌كان بۆ رزگاركردنی ئه‌و وڵاته له‌و كێشانه‌ی تێیكه‌وتووه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن