دوانزه‌هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی گه‌ره‌نتیكار له‌باره‌ی سووریا
- دوانزه‌هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به سووریا له نێوان وڵاتانی گه‌ره‌نتیكار رووسیا، ئێران و توركیا به كۆبوونه‌وه ته‌كنییه‌كان له‌سه‌ر شێوه‌ی دووقۆڵی و سێقۆڵی ده‌ستیپێكرد.
Astana
نور سولتان - AA
له شاری نور سوڵتان پایته‌ختی كازاخستان، دوانزه‌هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به سووریا له نێوان وڵاتانی گه‌ره‌نتیكار رووسیا، ئێران و توركیا به كۆبوونه‌وه ته‌كنییه‌كان له‌سه‌ر شێوه‌ی دووقۆڵی و سێقۆڵی ده‌ستیپێكرد.
نوێنه‌رانی رووسیا و ئێران له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه ته‌كنیكییه‌كان كه له هۆتێل ریتز كارلتۆن ریكده‌خرین كاتژمێر 08:00 كۆبوونه‌وه.
رۆژه‌ڤی كۆبوونه‌وه ته‌كنیكییه‌كان پێكدێت له ته‌واوكردنی كاره‌كان له‌باره‌ی پێكهینانی لیژنه‌ی ده‌ستوور و به‌شداریکردنی ده‌وڵه‌تانی نوێی چاودێری له قۆناغی كۆبوونه‌وه‌كه.
سه‌رۆكی شاندی رووسیا، ئه‌لێكسانده‌ر لاڤرینتیێڤ-ه كه نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته ڤلادیمیر پوتین-ه بۆ كاروباری سووریا، سه‌رۆكی شاندی ئێران-یش یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، عه‌لی ئه‌سغه‌ر حاجی-ه.
هه‌روه‌ها شاندی توركیا له لایه‌ن جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه، سه‌دات ئوناڵ-ه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كازاخستان رایگه‌یاندووه كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سووریا، گه‌یر په‌ده‌ره‌سه‌ن بگاته نور سوڵتان.
سبه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌نجام ده‌درێت كه شاندی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداریش به‌شداری تیادا ده‌كه‌ن. نوێنه‌رانی ئوردن، كۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران و خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك چاو‌دێر به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كاندا ده‌كه‌ن.
ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه پێكدێن له ناوچه‌ی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له ئیدلب، ره‌وشی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا، گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ دروستكردنی متمانه‌ی زیاتر له نێوان لایه‌نه شه‌ڕكه‌ره‌كان، ره‌وشی مرۆیی و سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه له دوای شه‌ڕ.
گه‌ڕی دانوستانه‌كانی ئاستانا به دڵنیاییدانی توركیا، رووسیا و ئێران له كانوونی دووه‌می ٢٠١٧ه‌وه تاكو ئێستا به‌رده‌وامه. بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن