ره‌وانه‌كردنی سه‌رباز له لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا بە وەکالەت، پاتریك شاناهان رایگه‌یاند کە به‌هۆی دوا پێشهاته‌كانی كه‌نداوه‌وه هه‌زار سه‌رباز ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ن.
Washington DC
واشنتۆن – AA
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا بە وەکالەت، پاتریك شاناهان رایگه‌یاند کە به‌هۆی دوا پێشهاته‌كانی كه‌نداوه‌وه هه‌زار سه‌رباز ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ن.
پاتریك شاناهان له راگه‌یه‌ندراوێكدا نووسیوویه‌تی "وه‌ك به‌ده‌مه‌وه‌چوون بۆ داواكاری فه‌رمانده‌یی هێزه ناوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هێزی دیكه به راوێژكردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپا و كۆشكی سپی بڕیارم دا، به ره‌وانه‌كردنی نزیكه‌ی هه‌زار سه‌رباز به مه‌به‌ستی به‌رگریی له‌خۆكردن له هه‌ڕه‌شه ئاسمانیی، ده‌ریایی و زه‌مینییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا بە وەکالەت له‌باره‌ی دوا هێرشه‌كانی ناوچه‌كه‌شه‌وه رایگەیاندووە "ئه‌و زانیارییه هه‌واڵگریانه‌ی پێمان بە دەستمان گه‌یشتوون هه‌ڵوێستی دوژمنكارانه‌ی هێزه‌كانی ئێران و گرووپه‌كانی سه‌ربه ئێران پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه كه ئێران به دوا هێرشه‌كانی هه‌ڕه‌شه له سه‌ربازانی ئه‌مریكا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه ده‌كات".
پاتریك شاناهان جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه ئه‌مریكا نایه‌وێت پێكدادان له‌گه‌ڵ ئێران رووبدات، و نووسیوویه‌تی "ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مڕۆ نراوه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كانمان و ئارامی و ئاسایشی سه‌ربازانمانه كه له ناوچه‌كه چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن. به‌وریاییه‌وه چاودێری ره‌وشه‌كه ده‌كه‌ین و به زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان و به‌پێی هه‌ڕه‌شه‌كان دیسانه‌وه ره‌وشی هێزه‌كانمان رێك ده‌خه‌ینه‌وه".
له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی دواییدا ئه‌مریكا كه‌شتی فڕۆکەهەڵگری ئابراهام لینكۆڵن، یه‌ك كه‌شتی جەنگی دابەزاندنی سەرباز، چەک و کەرستەی سەربازی لە وشکانی، چوار كه‌شتی بۆردومانكه‌ر و چوار یەک کەتیبەی پاتریۆت-ی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كردووه.