Rewa Mahmut Hasan
18 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2016
کێبرکێ بۆ دیاریکردنی پاڵێوراوی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ئەمریکا بەردەوامی هەیە و هەنووکە چاوەڕێ دەکرێت هەڵبژاردنی سەرەتایی لە ١٩ ی ئەم مانگە لە نێوان هیلاری کلینتۆن و بەرنی ساندەرسدا لە نیویۆرک ئەنجام بدرێت.
لەکاتێکدا لەماوەکانی پێشوو جیاوازی نێوان ئەو دوو کاندیدەی دیموکراتەکان ١٠ خاڵ بوو، لە ئێستادا بۆ ٦ خاڵ دابەزیوە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی بەرنی ساندەرس لە هەر هۆڵێک کە گوتار دەدات توانای هەیە ٢٠ هەزار کەس کۆبکاتەوە، لەکاتێکدا کلینتۆن تەنیا دووهەزار کەسی بۆ کۆدەکرێتەوە.
سەرەڕای هەموو ئەو جیاوازیانە بەڵام بەپێی دەنگەکانی ئێستاو بەپێی راپرسییەک کە گراڤیس-وەن ئەمریکا نیوس ئەنجامی داوە دەنگەکانی کلینتۆن بۆ لەسەدا ٥٣ دابەزیوە و دەنگەکانی ساندەرسیش بۆ لەسەدا ٤٧ زیادی کردووە.