Mücahit Aydemir
27 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2021
خومس - AA
لە کەناراوەکانی شاری خومس باکووری رۆژئاوای لیبیا، تەرمی ٢٧ کۆچبەری نایاسایی دۆزرایەوە کە یەکێکیان منداڵێکی ساوا و دووانیان ژنن.
بەپێی راگەیەندراوێکی لقی خومس-ی مانگی سووری لیبیا، شەوی رابردوو لە کەناراوەکانی ناوچەی ئالوس سەربە شاری خومس، تەرمی ١٧ کۆچبەری نایاسایی دۆزرایەوە کە یەکێکیان منداڵێکی ساوا بوو و لە میانی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە بە دەریای ناوەڕاستدا خنکاون.
تیمەکانی مانگی سوور لە میانی هەڵمەتەکانی گەڕان و رزگارکردن لە ناوچەکەدا، ١٠ تەرمی دیکەیان دۆزییەوە کە دووانیان ژن بوون، هاوکات سێ کەسی دیکەیان رزگار کرد و بەمەبەستی چارەسەر گواستنیانەوە بۆ نەخۆشخانە.
لەژێر رۆشنایی لێدوانی ئەو سێ کۆچبەرە رزگاربووە، کارەکانی گەڕان و رزگارکردن لە کەناراوەکان درێژەی هەیە.
تەرمەکان کە هێشتا ناسنامەیان دیار نییە، کۆچبەرانی نایاسایی ئەفریقایین کە لەڕێگەی لیبیاوە بە بەلەمی فودراو چوونەتە ناو دەریای ناوەڕاستەوە.