Muhammet Kurşun
27 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2021
تاران – AA
سوپای پاسدارانی ئێران له میانی ئه‌و مانۆڕه سه‌ربازییه‌ی ئه‌نجامی دا له رێگای ١٦ مووشه‌كی بالیستیی و پێنج فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه، نموونه‌ی هاوشێوه‌ی دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی دیمۆنای ئیسرائیلی پێكا.
سوپای پاسداران له ٢٠ بۆ ٢٤ی ئه‌م مانگه مانۆڕێكی سه‌ربازیی به ناوی "په‌یامبه‌ری مه‌زن-١٧" له كه‌نداو به به‌شداری هێزه وشكانی، ئاسمانی و ده‌ریایییه‌كان ئه‌نجام دا.
ئاژانسه‌كانی ته‌نسیم و فارس كه له سوپای پاسدارانه‌وه نزیكن گرته‌ی پێكانی هاوشێوه‌ی دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی دیمۆنای ئیسرائیلی له رێگای ١٦ مووشه‌كی بالیستیی و پێنج فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه بڵاو كرده‌وه.
ماوه ماوه ئیداره‌ی ته‌ل ئه‌بیب "هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌گه‌ر ئێران به‌رده‌وام بێت له هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی، ئه‌وا ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی ده‌كه‌نه سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران".