جيهان

داواکارییەکی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ دواخستنی دادگاییکردنی ڕەت کرایەوە

- داواکاری گشتیی ئیسرائیل داواکارییەکی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو لەبارەی دواخستنی دادگاییکردنی ڕەت کردەوە.

Abdel Ra'ouf D. A. R. Arnaout  | 27.06.2025 - نوێکردنەوە : 27.06.2025
داواکارییەکی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ دواخستنی دادگاییکردنی ڕەت کرایەوە

Quds

قودس ــ AA

داواکاری گشتیی ئیسرائیل داواکارییەکی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو لەبارەی دواخستنی دادگاییکردنی ڕەت کردەوە.

پێشتر بنیامین ناتانیاھو داواکارییەکی پێشکەش بە دادگای ناوەندیی ئیسرائیل کردبوو کە تیایدا داوای کردبوو دادگاییکردنی بەتۆمەتی گەندەڵی بۆ ماوەی دوو ھەفتە دوابخرێت.

کەناڵی فەرمی ئیسرائیل "KAN" بڵاوی کردەوە کە داواکاری گشتیی داواکەی بنیامین ناتانیاھوی ڕەت کردووەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە کە چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژی دووشەممەی داھاتوو، دادگاییکردنەوەی بنیامین ناتانیاھو بە تۆمەتی گەندەڵی دەست بێ بکاتەوە.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو بە ژمارەیەک دۆسیەی گەندەڵی وەک وەرگرتنی بەرتیل و زیان گەیاندن بە سامانی گشتیی، تۆمەتبار کراوە.

پێشتر ڕاوێژکاری یاسایی پێشووی حکوومەتی ئیسرائیل، ئەڤیغای ماندیلبلیت لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩دا، داوای کردبوو کە ژمارەیەک دۆسیەی گەندەڵی لەسەر بنیامین ناتانیاھو بکرێتەوە.

یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٠دا لە دادگای ناوچەی قودس بەڕێوچوو.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın