جيهان, ئابووری

چین بە ئەنجام گەیشتنی ڕێککەوتنی بازرگانیی لەگەڵ ئەمریکا ڕاگەیاند

Emre Aytekin  | 27.06.2025 - نوێکردنەوە : 27.06.2025
چین بە ئەنجام گەیشتنی ڕێککەوتنی بازرگانیی لەگەڵ ئەمریکا ڕاگەیاند

Beijing

پەکین - AA

چین بڵاویکردەوە ڕێککەوتننامەی تایبەت بە جێبەجێ کردنی چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنەی لە گفتوگۆ ئابووریی و بازرگانیییەکانی لەندەن لەگەڵ ئەمریکا ئەنجامدرا، بە ئەنجام گەیشتووە.

وەزارەتی بازرگانیی چین، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە شاندەکانی هەردوو وڵات دوای گفتوگۆکانی ڕۆژانی ٩-١٠ی حوزەیرانی لەندەن بەردەوام بوون لە پەیوەندی و، وردەکارییەکانی تایبەت بە جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنەکەیان دیاری کردووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە بەپێی ڕێککەوتنەکە چین پابەندە بە چاوخشاندنەوە بە داواکارییەکانی تایبەت بە هەناردەکردنی ئەو بەرهەمانەی لەژێر کۆنترۆڵیدان و پەسەندیان بکات، لە بەرامبەردا ئەمریکا پابەندە بەوەی هەندێک سنوورداری سەبارەت بە چین هەڵبگرێت.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا داوا لە لایەنەکان کراوە پابەندبن بە پێویستییەکانی ئەو ڕێککەوتنەی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی پێنجی حوزەیراندا سەرکردەکانی هەردوو وڵات پێیگەیشتوون، ئەوەیش خراوەتەڕوو کە هیوادارن میکانیزمەکانی ڕاوێژی ئابووریی و بازرگانیی چین-ئەمریکا بەکاربهێنرێن بۆ ئەوەی بەردەوام ڕێککەوتنەکە باشتر بکرێت، هەڵە تێگەیشتنەکان بڕەوێندرێنەوە و هانی پەیوەندی تەندروست و جێگیر و بەردەوام بدرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın