Ahmet Dursun,Muhammet Torunlu
27 حوزەیران 2025•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2025
تاران ــ AA
زانکۆی زانست و تەکنەلۆژیای ئێران ڕایگەیاند کە لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، زانایەکی دیکەی ئەتۆمی بەناوی سلێمان سولەیمانی کوژراوە.
زانکۆکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە سلێمان سولەیمانی لە ئاکامی ھێرشەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، کوژراوە.
باسی لەوەش کردووە کە سلێمان سولەیمانی دەرچووی بەشی ئەندازیاری کیمیا بوو لە زانکۆی زانست و تەکنەلۆژیای ئێران و یەکێک بوو لە زاناکانی بواری ئەتۆمی.
پێشتر میدیاکانی ئێران بڵاویان کردبوویەوە کە لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کە ماوەی ١٢ ڕۆژی بەردەوامبوو، ١٢ زانای ئەتۆمی کوژراون.