Abdel Ra'ouf D. A. R. Arnaout
27 حوزەیران 2025•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2025
قودس ــ AA
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ھێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی حزبوڵڵا لە باشووری لوبنان.
سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە فڕۆکە جەنگییەکانیان ھێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی حزبوڵڵا لە باشووری لوبنان.
ڕاشیگەیاندووە، خاڵەکە، لەلایەن حزبوڵڵاوە، بۆ بەڕێوەبردنی سیستمی ھێرش و بەرگریی بەکارھێنراوە.
تا ئێستا حزبوڵڵای لوبنان، ھیچ ڕاگەیاندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.