Sevgi Ceren Gökkoyun
27 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2023
نیویۆرک – AA
داهاتی مێتا کە خاوەنی فەیسبووک، ئینستاگرام و واتساپ-ە لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا، لەسەدا ١١ زیادی کردووە.
مێتا داتاکانی پەیوەندیدار بە قۆناغی نیسان تا تەمووز بڵاو کردەوە.
بەم پێیە داهاتی کۆمپانیاکە لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بە بەراورد بە هەمان قۆناغی ساڵی رابردوو لەسەدا ١١ زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٣٢ ملیار دۆلار. بەم جۆرە لە چارەکی کۆتایی ٢٠٢١ەوە تا ئێستا یەکەمجارە داهاتی کۆمپانیاکە بگاتە ئاستی دوو خانەیی. مێتا لە چارەکی یەکەمی ٢٠٢٢ داهاتەکەی ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلار بوو.
هەروەها قازانجی پوختی مێتا لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا، لەسەدا ١٦ زیادی کردووە و گەیشتووەتە حەوت ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلار لە کاتێکدا لە هەمان قۆناغی ساڵی رابردوو قازانجی پوختی شەش ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلار بوو.