Ahmet Karaahmet,Mehmet Burak Karacaoğlu
27 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2023
ئیدلب - AA
لە ئاکامی پەلامارێکی هێزەکانی سوپای سووریا بۆسەر گوندی کەفەرنوران رۆژئاوای پارێزگای حەلەب، دوو مەدەنی کوژران.
سوپای سووریا و گرووپە تیرۆریستییەکان کە لەلایەن ئیرانەوە پشتیوانی دەکرێن کە لە گوندی کەفرحەلەب سەربە پارێزگای حەلەب جێگیرکراون، بە چەکی زەمین-زەمین هێرشیان کردە سەر گوندی کەفەرنوران لە رۆژئاوای حەلەب.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی بەرگریی شارستانییەوە دەستکەوتوون لە هێرشەکەدا، دوو مەدەنی کوژراون.
- رەوشی ئیدلب
لە دانوستانەکانی ئاستانادا کە لە چوار و پێنجی ئایاری ٢٠١٧ بە بەشداری تورکیا، رووسیا و ئێران بەڕێوەچوو، بڕیاردرا چوار "ناوچەی کەمکردنەی گرژیی" دروست بکرێن.
حکوومەتی دیمەشق و تیرۆریستانی پشتیوانکراو لەلایەن ئێران بە پشتیوانی ھێزی ئاسمانیی رووسیا لەو چوار ناوچەیە سێیانیان کۆنترۆڵ کرد و روویان کردە ئیدلب.
لە ٢٠١٧-٢٠٢٠دا نزیکەی دوو ملیۆن ھاووڵاتیی مەدەنی ناچار بوون بەرەو ناوچەکانی سەر سنوور لەگەڵ تورکیا کۆچ بکەن.