Dildar Baykan,Hakan Çopur
10 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2019
واشنتۆن- AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ گوزارشتی په‌كه‌كه‌ی به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ بۆ یه‌په‌گه به‌كارهێنا و رایگه‌یاند: "هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می باراك ئۆبامادا كاتێك هاوبه‌شیی له‌گه‌ڵ دوژمنی كوشنده‌ی توركیا كه په‌كه‌كه‌یه ده‌كه‌ن، ئه‌مه ده‌بێته دۆخێكی زۆر سه‌خت. ئه‌وان ساڵانێكی دوور و درێژه رقیان له یه‌كتر ده‌بێته‌وه".
ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ له كۆشی سپی له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی سه‌باره‌ت به سووریا روونكردنه‌وه‌ی دا.
تره‌مپ داكۆكی له‌وه‌كرد كه بڕیاره‌كه‌ی له‌باره‌ی سووریاوه درووسته و رایگه‌یاند: "چیتر كاتی ئه‌وه هاتبوو كه ئه‌م جه‌نگه بێكۆتایه كۆتایی پێبهێنین".
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا گوزارشتی په‌كه‌كه‌ی به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ بۆ یه‌په‌گه به‌كارهێنا و رایگه‌یاند: "هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می باراك ئۆبامادا كاتێك هاوبه‌شیی له‌گه‌ڵ دوژمنی كوشنده‌ی توركیا كه په‌كه‌كه‌یه ده‌كه‌ن، ئه‌مه ده‌بێته دۆخێكی زۆر سه‌خت. ئه‌وان ساڵانێكی دوور و درێژه رقیان له یه‌كتر ده‌بێته‌وه".
تره‌مپ بوونی ئه‌مریكای له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به "خراپترین هه‌ڵه" ناوبرد.