Gülşen Çağatay,123
10 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
به به‌رهه‌مهێنانی ١٢ ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو له رۆژێكدا ئه‌مریكا هه‌فته‌ی رابردوو ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار كرد.
به‌پێی داتاكانی فه‌رمانگه‌ی زانیارییه‌كانی وزه‌ی ئه‌مریكا هه‌فته‌ی رابردوو، به‌راورد به هه‌فته‌ی پێش خۆی، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو له رۆژێكدا له ئه‌مریكا ٢٠٠ هه‌زار به‌رمیل زیادی كردووه. به‌مجۆره له هه‌فته‌ی ٢٩ی ئهیلوول بۆ چواری تشرینی یه‌كه‌م ئه‌مریكا كه گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وته له جیهان به به‌رهه‌مهێنانی ١٢ ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو له رۆژێكدا ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار كرد.
ئه‌مریكا له هه‌فته‌ی ١٧ی ئاب بۆ ٢٣ی ئاب به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی رۆژانه‌ی گه‌یاندبووه، ١٢ ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو.
- یەدەگی نه‌وتی خاوی کۆگاکراو زیاد كراوه
فه‌رمانگه‌ی زانیارییه‌كانی وزه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌یشداوه كه هه‌فته‌ی رابردوو یه‌ده‌گی نه‌وتی خاوی بازرگانیان، دوو ملیۆن و ٩٠٠ هه‌زار (له سه‌دا ٠،٧) زیاد كردووه و گه‌یاندوویانه‌ته ٤٢٥ ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار به‌رمیل.