Gamze Türkoğlu Oğuz
09 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێویست بوو وڵاته‌كه‌ی هه‌رگیز له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌بێت و رایگەیاند کە ٥٠ سهربازهكهشیان له ناوچه‌كه كشاندووه‌ته‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ له تویتێكیدا كه له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له سنووری سووریا رایگه‌یاند ''سه‌دان ساڵه شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان گرووپه جۆراوجۆره‌كان درێژه‌ی هه‌یه. هه‌رگیز نه‌ده‌بوو ئه‌مریكا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بێت. ٥٠ سهربازهكهمان كشانده‌وه. ده‌بێت توركیا به‌رپرسیارێتی ئه‌و شه‌ڕكه‌ره داعشانه بگرێته ئه‌ستۆ كه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و ئه‌ورووپا وه‌رگرتنیان ره‌ت ده‌كاته‌وه. ئه‌و شه‌ڕه شێتانه‌یه‌ی كه كۆتایی نایه‌ت به لای ئێمه‌وه ته‌واو ده‌بێت''.
دوێنێ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له تویتێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له ١٣ی تشرینی دووه‌مدا سه‌ردانی ئه‌مریكا ده‌كات.