جيهان

حووسییەکان: "ئەمریکا ھەشت ھێرشی دیکەی ئاسمانیی کردووەتە سەر باکووری یەمەن"

حووسییەکان ڕایانگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا، ھەشت ھێرشی دیکەیان کردووەتە سەر باکووری یەمەن.

Mohammed Sameai  | 05.05.2025 - نوێکردنەوە : 05.05.2025
حووسییەکان: "ئەمریکا ھەشت ھێرشی دیکەی ئاسمانیی کردووەتە سەر باکووری یەمەن"

Yemen

ئیستانبوڵ ــ AA

حووسییەکان ڕایانگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا، ھەشت ھێرشی دیکەیان کردووەتە سەر پارێزگای جەوف باکووری یەمەن.

کەناڵی مەسیرە بڵاوی کردەوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا، ھەشت ھێرشی دیکەیان کردووەتەوە سەر پارێزگای جەوف کە لە میانیدا ناوچەی حەزم-یان سەربە پارێزگاکە کردووەتە ئامانج.

کەناڵەکە، وردەکاری زیاتری لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە بەرەەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممەوە تا ئێستا، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا ١١ ھێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر پارێزگای جەوف.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın