جيهان

دۆناڵد ترەمپ سەپاندنی باجی گومرگیی بەڕێژەی لەسەدا سەد بەسەر فیلمە بیانییەکاندا ڕاگەیاند

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ: "وەزارەتی بازرگانییم ڕاسپاردووە، لەوەی دەست بە پرۆسەی سەپاندنی باجی گومرگیی بەڕێژەی لەسەدا سەد بەسەر سەرجەم ئەو فیلمە بیانییانەدا بکات کە ھاوردەی وڵاتەکەمان دەکرێن".

Dilara Zengin Okay, Zahir Sofuoğlu  | 05.05.2025 - نوێکردنەوە : 05.05.2025
دۆناڵد ترەمپ سەپاندنی باجی گومرگیی بەڕێژەی لەسەدا سەد بەسەر فیلمە بیانییەکاندا ڕاگەیاند

Washington DC

واشنتۆن ــ AA

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە وەزارەتی بازرگانیی وڵاتەکەی ڕاسپاردووە، لەوەی دەست بە پرۆسەی سەپاندنی باجی گومرگیی بەڕێژەی لەسەدا سەد بەسەر سەرجەم ئەو فیلمە بیانییانەدا بکات کە ھاوردەی ئەمریکا دەکرێن.

دۆناڵد ترەمپ لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "Truth Social" ئاماژەی بەوەداوە: "کەرتی پیشەسازی فیلم لە ئەمریکا، زۆر بە خێرایی دەمرێت".

ھەروەھا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە وڵاتانی دیکە ھەوڵی زۆر دەدەن بۆ ئەوەی بەرھەمھێنەرانی فیلم و ستۆدیۆکان لە ئەمریکا دوور بخەنەوە.

ڕاشیگەیاندووە: "ھۆلیوود و ژمارەیەک ناوچەی دیکەی ئەمریکا، خەریکە لەناو دەچن".

باسی لەوەش کردووە: "وەزارەتی بازرگانییم ڕاسپاردووە، لەوەی دەست بە پرۆسەی سەپاندنی باجی گومرگیی بەڕێژەی لەسەدا سەد بەسەر سەرجەم ئەو فیلمە بیانییانەدا بکات کە ھاوردەی وڵاتەکەمان دەکرێن، ھەروەھا دەمانەوێت دووبارە فیلمەکان لە ئەمریکا بەرھەم بھێندرێن".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın