جێگری پێشووی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: "ئه‌مریكا ناتوانێت له‌ده‌ستدانی توركیا له‌به‌رچاوبگرێت"
- جێگری پێشووی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌وروپا-ئوراسیا، ماسیۆ بریزا رایگه‌یاند، ئه‌مریكا ناتوانێت له‌ده‌ستدانی توركیا له‌به‌رچاوبگرێت.
New York
نیویۆرک - AA
جێگری پێشووی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌وروپا-ئوراسیا، ماسیۆ بریزا رایگه‌یاند، ئه‌مریكا ناتوانێت له‌ده‌ستدانی توركیا له‌به‌رچاوبگرێت.
بریزا له‌ژێر ناونیشانی "ئه‌مریكا ناتوانێت له‌ده‌ستدانی توركیا له‌به‌رچاوبگرێت"، وتارێكی بۆ رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست نووسیوه.
ناوبراو جه‌ختیكردووه‌ته‌وه كه دوای زیادكردنی باجی سه‌ر ئاسن و ئه‌له‌منیۆمی توركیا له‌لایه ئه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ و گرتنه‌به‌ری گه‌مارۆیه‌كی به‌رفراوانتر، به‌جۆرێكی مه‌ترسیدار گرژییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات هه‌ڵكشانی به‌خۆیه‌وه بینیوه و نووسیویه‌تی،"ئه‌مه هه‌ڵوێستێكی چاوه‌ڕواننه‌كرا و دوژمنكارانه‌بوو بۆ زیانگه‌یاندن به هاوپه‌یمانێكی ناتۆ له‌به‌رزترین ئاستدا".
بریزا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه روونكردنه‌وه‌كانی تره‌مپ قۆناغی دانوستانی ئه‌نقه‌ره و واشنتۆنی داڕماندووه و نووسیویه‌تی،"تره‌مپ به زۆرهێنان بۆ سه‌رۆكی توركیا، ئازادكردنی برۆنسنی زیاتریش سه‌خت كرد".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌داوە ئه‌مریكا به بڕیاره‌كانی له‌باره‌ی ئابووریی توركیاوه، ده‌ستبه‌رداری هاوپه‌یمانێتیی ئه‌و وڵاته بووه و نووسیویه‌تی، "تره‌مپ به ده‌ستبه‌رداربوونی توركیا، كاریگه‌رییه‌كانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ده‌ستده‌دات و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژ بە داعش كه هێشتا ئه‌ركه‌كه‌ی به‌رده‌وامه، ده‌خاته ژێر مه‌ترسییه‌وه. چونكه به‌پێی دوا راپۆرته‌كان، داعش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ مه‌یدانه‌كه".
بریزا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه كه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا توركیا له ده‌ست خۆی بدات ئه‌وا رووسیا له توركیا نزیكده‌بێته‌وه و ده‌ڵێت: "هاوپه‌یمانی توركیا-ئه‌مریكا له سه‌رده‌می ترومانه‌وه تاكو ئێستا له ناوه‌ندی ستراتیجه‌تی ئێمه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بووه. رووسه‌كان بۆ گۆڕینی ئه‌و هاوسه‌نگییه زۆر هه‌وڵ ده‌ده‌ن".
برایزا به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ئه‌مریكا ژماره‌یه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی له توركیا هه‌ن كه ناتواندرێت ده‌ستبه‌ردارییان بێت بۆ ئه‌مه‌ش گرنگی بنكه‌ی ئینجەرلیكی بۆ وڵاتانی ئه‌ولای ده‌ریا به نموونه هێناوەتەوە و نووسیوویەتی: "وه‌ك كه‌سێك كه ٢٣ ساڵه كاری دیپلۆماتی ده‌كه‌م له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و ١٣ ساڵی ئه‌م ماوه‌یه‌شم كاركردن بووه له‌باره‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌زانم ئه‌و بنكه‌یه چه‌ند گرنگه و ناتواندرێت (ئه‌مریكا) ده‌سته‌به‌رداری بێت. ئه‌م بنكه‌یه گرنگی ئێجگار زۆری هه‌یه. ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی داعش سه‌رله‌نوێ ده‌ست پێبكاته‌وه ته‌واوكردنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی زۆر دووره".
جێگری پێشووی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌وروپا-ئوراسیا نووسیوویشیه‌تی: "ئه‌گه‌ر ئابووری توركیا داته‌پێت ئه‌وا به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیجییه‌كانی ئه‌مریكا (ده‌كه‌ونه مه‌ترسی) و له كۆتاییدا به شێوه‌یه‌كی نه‌خوازراو هۆكار ده‌بێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پارچه‌كانی ئابووری ئه‌مریكا".