له هه‌ر چوار قوربانییه‌كی جه‌نگ و پێكدادانه‌كان سێیان سڤیلن
- نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند به‌هۆی جه‌نگ و پێكدادانه چه‌كدارییه‌كان ساڵی رابردوو نزیكه‌ی ٤٣ هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و له هه‌ر چوار قوربانیش سێیانیان هاووڵاتیی سڤیل بوون.
New York
نیویۆرک – AA
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند به‌هۆی جه‌نگ و پێكدادانه چه‌كدارییه‌كان ساڵی رابردوو نزیكه‌ی ٤٣ هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و له هه‌ر چوار قوربانیش سێیانیان هاووڵاتیی سڤیل بوون.
نووسینگه‌ی هاوكاری مرۆیی سەر بە نه‌ته‌وه یه‌كگرتووكان به‌ر له "١٩ی ئاب رۆژی هاوكاری مرۆیی له جیهان" له راگه‌یه‌ندراوێكدا به جه‌خت كردنه‌وه له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی هێرشه‌كان وه‌بیری هێناوه‌ته‌وه كه ساڵانه ملیۆنان سڤیل و چه‌ندان كارمه‌ندی هاوكاری مرۆیی به‌هۆی پێكدادان و جه‌نگه‌كان و كاره‌ساته سرووشتییه‌كان گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
نووسینگه‌ی هاوكاری مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووكان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه كه له ساڵی ٢٠١٧ به‌هۆی پێكدادانه چه‌كدارییه‌كان نزیكه‌ی ٤٣ هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه كه ٣١ هه‌زار و ٩٠٤یان هاووڵاتیی سڤیل بوون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له هه‌ر چوار قوربانییه‌ك سێیان هاووڵاتی سڤیل بوون و هه‌روه‌ها ١٣٩ كارمه‌ندی هاوكاری مرۆییش گیانیان له‌ده‌ست داوه و ١٠٢ی دیكه‌یشیان برینداربوون و ٧٢ كارمه‌ندی دیكه‌یش رفێندراون.