Deniz Çiçek Palabıyık,Ramal Abdullah Mahmood
16 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی توركیا، به‌رات ئاڵبایراك و وه‌زیری دارایی ئه‌ڵمانیا، ئۆڵاف شۆڵتس تاوتوێی بڕیاره‌كانی سزای ئه‌مریكا و ئه‌و هه‌نگاوانه‌یان كرد كه دژ به ئابووریی توركیا گیراونه‌ته‌به‌ر. هاوڕاشبوون له‌سه‌ر ده‌ستكردن به كاری هاوبه‌ش بۆ هه‌نگاونان له پێناو به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی ئابووری.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه و دارایی توركیا رایگه‌یاند كه وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی توركیا، به‌رات ئاڵبایراك و وه‌زیری دارایی ئه‌ڵمانیا، ئۆڵاف شۆڵتس په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامداوه.
له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، ئاڵبایراك و شۆڵتس باسیان له بڕیاره‌كانی سزای ئه‌مریكا و ئه‌و هه‌نگاوانه كرد كه دژ به ئابووریی توركیا گیراونه‌ته‌به‌ر.
له به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه ئاڵبایراك و شۆڵتس هاوڕابوون له‌سه‌ر ده‌ستكردن به كاری هاوبه‌ش بۆ هه‌نگاونان له پێناو به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی ئابووری.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه و دارایی توركیا تیشكیشی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئاڵبایراك و شۆڵتس دوای ئه‌وه‌ی رێككه‌وتن له‌سه‌ر ده‌ستپێكی كاری شانده‌كانی وه‌زاره‌تی هه‌ردوو وڵات، هاوكات رێككه‌وتن له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه له 21 ئه‌یلوولدا له به‌رلین.