Aynur Ekiz
16 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن ئه‌نجامدا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیاوه وه‌رگیراوه، له‌په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ ئه‌نجامدراوه، ئه‌ردۆغان و ماكرۆن بیروڕایان سه‌باره‌ت به بابه‌ته هه‌نووكه‌یی و ناوچه‌ییه‌كان گۆڕیوه‌ته‌وه.
هه‌ردوو سه‌ركرده جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه له گرنگیی به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كانی نێوان توركیا و فه‌ڕه‌نسا.
ئه‌ردۆغان و ماكرۆن له‌په‌یوه‌ندییه تهلهفۆنییهكهیاندا، رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی توركیا، به‌رات ئاڵبایراك و هاوتا فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌ی كۆببنه‌وه و ماكرۆن جه‌ختیكردووه‌ته‌وه كه سه‌قامگیریی ئابووریی توركیا به‌لایانه‌وه گرنگه.
هه‌ردوو سه‌ركرده هه‌روه‌ها پێشهاته‌كانی سووریایان تاوتوێكرد به‌تایبه‌ت ئیدلب.