Emre Gürkan Abay,Ramal Abdullah Mahmood
16 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2018
مۆسكۆ – AA
گوته‌بێژی كرملین، دمیتری په‌سكۆڤ رایگه‌یاند كه كاره‌كان به‌رده‌وامن بۆ ئه‌نجامدانی لووتكه‌ی سێقۆڵی سه‌ركرده‌كانی توركیا، رووسیا و ئێران بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سووریا كه بڕیاره سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلوول ئه‌نجام بدرێت.
په‌سكۆڤ له مۆسكۆ به میدیاكارانی راگه‌یاند "كاره‌كان به‌رده‌وامن بۆ ئه‌نجامدانی لووتكه‌ی سێقۆڵی سه‌ركرده‌كانی توركیا، رووسیا و ئێران بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سووریا كه بڕیاره سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلوول ئه‌نجام بدرێت. دوای دیاریكردنی رێكه‌وتی لووتكه‌كه له لایه‌ن كه‌ناڵه دیپلۆماتییه‌كانه‌وه، ئه‌وا كاتی به‌ڕێوه‌چوونی لووتكه‌كه راده‌گه‌یه‌نین".
دوێنێ گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن به بیری هێنابۆوه كه دووه‌مین كۆبوونه‌وه له‌باره‌ی دانوستانه‌كانی ئاستانا كه به‌رده‌وامن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سووریا له ئه‌نقه‌ره به‌ڕێوه‌چووه و گوتبووی: "به‌رنامه بۆ ئه‌وه داده‌ندرێت له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی ئه‌یلوولدا كۆبوونه‌وه‌ی سێیه‌م له تاران به‌ڕێوه‌بچێت كه رێكه‌وته‌كه یه‌كلاییبۆوه رایده‌گه‌یه‌نین. به تایبه‌تی بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگی سووریا به رێگاچاره‌ی دیپلۆماتی؛ پرۆسه‌ی دانوستانه‌كانی ئاستانا به گرنگ ده‌زانین".