Fatemeh Zengeneh,Tolga Akbaba,1 23
16 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2018
ئیستانبوڵ – AA
میدیاكانی ئێران به ستایشه‌وه باس له پشتیوانی و یه‌كڕیزی گه‌لی توركیا ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا بۆ كردنه ئامانجی ئابووری وڵاته‌كه‌یان.
ماڵپەڕی "تابناك" گوتارێكی مسته‌فا نه‌جه‌فی بڵاوكردۆته‌وه له‌باره‌ی هه‌ڵمه‌تی به‌رفراوانی گۆڕینه‌وه‌ی دۆلاری ئه‌مریكی به لیره‌ی توركی له شاره‌كانی توركیا و داكۆكیكردنی خه‌ڵكی توركیا له حكوومه‌ت و ده‌وڵه‌تی خۆیان.
رۆژنامه‌ی "هه‌مشه‌هری"یش به هه‌مان شێوه ستایشی پشتیوانی و یه‌كڕیزی گه‌لی توركیای كردووه بۆ وه‌ستانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر سزاكانی ئه‌مریكا.
رۆژنامه‌وان و كۆمه‌ڵناسی ئێرانی ئه‌مین بۆزۆرگیانیش له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاندووه "توركه‌كان له یه‌كڕیزی نیشتمانی و هاریكاری یه‌كتردان. ئه‌م هاریكارییه له‌نێو توركه‌كانی فه‌ڕه‌نسا ده‌بیندرێت. وێڕای جیاوازییه سیاسییه‌كانیشیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی كار بۆ هاووڵاتییانی خۆیان هه‌وڵ ده‌ده‌ن".
رۆژنامه‌وان عه‌لی ره‌زا ئه‌رده‌بیلیش له هه‌ژماری خۆی ئاماژه‌ی به پشتیوانی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كارگێڕی سابانجی هۆڵدینگ، گوله‌ر سابانجی بۆ مۆدێلی نوێی ئابووری توركیا كردووه كه له لایه‌ن وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی توركیا، به‌رات ئاڵبایراك پێشكه‌ش كرا و نووسیوویه‌تی: "منیش متمانه‌م به تواناكانی ئاڵبایراكه. هه‌زار كه‌س به‌شدارییان له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی ناوبراو ده‌كرد كه له رێی تێلێكۆنفڕانسهوه ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام تا ئێستا سێ هه‌زار كه‌س ناوی خۆیان تۆماركردووه".
نووسه‌ری رۆژنامه‌ی "ئیعتیماد"ی ریفۆرمخوازه‌كانیش سارا ماسومی له هه‌ژماری خۆی ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه گه‌لی توركیا له پێناو پاراستنی دراوی نیشتیمانی خۆیان به‌رامبه‌ر دۆلار چه‌ندین كاتژمێر له به‌رده‌م نووسینگه‌كانی گۆڕینه‌وه‌ی دراو وه‌ستان و ره‌وشێكی له‌و جۆره له كاتی گه‌مارۆخستنه سه‌ر قه‌ته‌ر له لایه‌ن سعوودیه‌وه بیندرا.