تره‌مپ مۆڵه‌تی ئه‌منی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی سی ئای ئه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه
- سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ مۆڵه‌تی ئه‌منی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی سی ئای ئه‌ی، جۆن برینان-ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه كۆبوونه‌وه‌ی ناوبراوی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین له هێلسینكی به "ناپاكی" له‌قه‌ڵه‌مدابوو.
New York
نیویۆرك – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ مۆڵه‌تی ئه‌منی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی سی ئای ئه‌ی، جۆن برینان-ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه كۆبوونه‌وه‌ی ناوبراوی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین له هێلسینكی به "ناپاكی" له‌قه‌ڵه‌مدابوو.
گوته‌بێژی كۆشكی سپی، سارا ساندەرز كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی خۆی به خوێندنه‌وه‌ی راگه‌یه‌ندراوی تره‌مپ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ئه‌منیی جۆن برینان ده‌ستپێكرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تره‌مپ نووسیوویه‌تی "له پێناو پاراستنی زانیارییه ده‌ستنیشانكراوه‌كانی وڵاته‌كه‌م و پێداچوونه‌وه به گه‌یشتنی ئه‌و زانیارییانه و به‌رپرسیارێتییه‌كی ده‌ستووری سه‌روو ئاساییم له‌سه‌ر شانه. ئه‌مڕۆ بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م به‌رپرسیارێتییه بڕیارمدا كه مۆڵه‌تی ئه‌منی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی سی ئای ئه‌ی، جۆن برینان هه‌ڵوه‌شێنمه‌وه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا به ئاماژه دان به‌وه‌ی كه "درۆكانی برینان و ئه‌و لێدوانه توڕه‌ییانه‌ی كه له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا ته‌شه‌نه‌یانكردووه، گونجاو نییه له‌گه‌ڵ ئه‌و شته شاراوانه‌ی وڵات كه به زۆر نهێنی هێڵدراونه‌ته‌وه"، باس له‌وه‌شكراوه كه تره‌مپ بیری له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ئاسایشی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ئێف بی ئای، جێمس كۆمی و به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی هه‌واڵگری نیشتمانی، جێمس كلاپه‌ر و سه‌رۆكی پێشووی ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی، مایكڵ هاید و راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی كۆشكی سپی، سوسا رایس و جێگری پێشووی به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی، ئاندریو مكابی و داواكاری گشتیی پێشوو، سالی یاتس و كارمه‌ندانی پێشووی ئیف بی ئای، لیسا په‌یچ و پیته‌ر زترزۆك و بروس ئۆهر كه هێشتا كارمه‌نده له وه‌زاره‌تی داد.
به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی سی ئای ئه‌ی، جۆن برینان له تویته‌ر رایگه‌یاند "ئه‌و هه‌ڵوێسته به‌شێكه له هه‌وڵی تره‌مپ بۆ سه‌ركوتكردنی ئازادی راده‌ربڕین و به‌سزاگه‌یاندنی ئه‌وانه‌ی ره‌خنه‌ی لێده‌گرن".