Ömer Aydın,Ramal Abdullah Mahmood
10 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2018
پاریس – AA
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا ئیمانوێل ماكرۆن و سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی كوشتنی رۆژنامه‌وانی سعوودی جه‌مال خاشقچی هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته ئیداره‌ی سعوودیه زانیاری زیاتر له‌مباره‌یه‌وه بدات.
میدیاكانی فه‌ڕه‌نسا به پشتبه‌ستن به به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته رایانگه‌یاند، سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا ئیمانوێل ماكرۆن و سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی كوشتنی رۆژنامه‌وانی سعوودی جه‌مال خاشقچی هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته ئیداره‌ی سعوودیه زانیاری زیاتر له‌مباره‌یه‌وه بدات و گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته سعوودیه به جۆرێك ئه‌م رووداوه روون بكاته‌وه كه هیچ گومانێك له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه نه‌هێڵێت.
هه‌ردوولا جه‌ختیشیان له‌وه كردۆته‌وه كه رێگه نه‌ده‌ن به‌وه‌ی ئه‌م تاوانه ببێته هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری ناسه‌قامگیری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و زیانگه‌یاندن بە هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی یه‌مه‌ن.