Abdullah Shukur
10 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2018
پاریس - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە فڕۆکەیەکی تایبەت کاتژمێر ٠٦:١٥ی ئێوارەی ئەمڕۆ گەیشتە شاری پاریس پایتەختی فەڕەنسا.
ئەردۆغان لە فڕۆکەخانەی Charles de Gaulleی شاری پاریس لە لایەن باڵیۆزی وڵاتەکەی لە پاریس، حەقی موسا و نوێنەری ھەمیشەی تورکیا لە یونسکۆ، ئەحمەد ئاڵتای و چەند بەپرسێکی دیکە پێشوازی لێکرا.
هەریەک لە ئەمینە ئەردۆغانی هاوسەری و وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو و گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن یاوەری ئەردۆغان دەکەن لە سەردانەکەی بۆ پاریس.
ئەردۆغان لەسەر داوەتی فەرمی سەرکۆماری فەڕەنسا، ئێمانوێل ماکرۆن بەمەبەستی بەشداریکردن لە چالاکییەکانی ١٠٠ەمین ساڵیادی رێککەوتنی ئاگربەستی جەنگی جیھانی یەکەم گەیشتە شاری پاریس و بڕیاریشە بۆ ماوەی دوو رۆژ دیدار و کۆبوونەوەی خۆی لەو وڵاتە ئەنجام بدات.