Abdullah Shukur
10 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2018
باب - AA
لە ئاکامی دوو ھێرشی بۆمبی لە ناوەندی شارۆچکەی باب و شارەدێی قەباسین سەر بە شارۆچکەی باب، سێ هاووڵاتیی سڤیل بە سووکی برینداربوون.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە وەرگیراون، دوو ماتۆرسکیلی بۆمبرێژکراو لە ناوەندی شارۆچکەی باب و شارەدێی قەباسین تەقیونەتەوە.
لە ئاکامی تەقینەوەکاندا، دوو کەس لە نزیک مزگەوتی عایشەی ناوەندی شارۆچکەی باب و کەسێکیش لە تەقینەوەکەی نزیک مزگەوتی خالد بن وەلید لە شارەدێی قەباسین بە سووکی بریندار بوونە.
تیمەکانی بەرگری شارستانی ھەوڵی کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەیان دا کە بەھۆی تەقینەوەکان ھەڵگیرساوە و لەلایەکی دیکەش، ھێزەکانی ئەمنی رێوشوێنی پێویتسیان گرتووەتەبەر.
ئەنجامدانی ھێرشی بۆمبی لە نزیک دوو مزگەوتی جياوازى شارۆچکەی باب کە لە ژێر دەستی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دایە، جێگەی سەرنج بوو.
تاکو ئێستا ھیچ لایەنێک بەپرسیارێتی ھێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.