Ömer Koparan
22 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2021
ئەلباب- AA
لە شارۆچکەی باب باکووری سووریا، ژمارهیهك بۆمبێکی لكێندراو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شارۆچکەکەوە پووچەڵکرانەوە.
هێزە ئەمنییەکانی شارۆچکەی باب لە سێ ناوچەی جیاوازی شارۆچکەکە سێ بۆمبی لكێندراویان دۆزییەوە کە لە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان بەسترابوون.
بۆمبەکان بەشێوەیەکی کۆنتڕۆڵکراو تەقێندرانەوە و بەوشێوەیەش رێگری لە سێ پەلاماری تیرۆریستی کرا.
هێزە ئەمنییەکانی باب، پێیان وایە رێکخراوی تیرۆرستی یەپەگە/پەکەکە لە پشت ههوڵه تیرۆریستییهكانهوه بووە.