Abdullah Shukur
10 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2018
پاریس - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازی لە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس کرد.
ئەردۆغان کە داوەتی فەرمی سەرکۆماری فەڕەنسا، ئێمانوێل ماکرۆن بەمەبەستی بەشداریکردن لە چالاکییەکانی ١٠٠ەمین ساڵیادی رێککەوتنی ئاگربەستی جەنگی جیھانی یەکەم لە پاریس پایتەختی فەڕەنسایە و بڕیارە بۆ ماوەی دوو رۆژ دیدار و کۆبوونەوەی خۆی لەو وڵاتە ئەنجام بدات.
لە میانی سەردانەکەیدا، ئەردۆغان لە ھۆتێلی Peninsula پێشوازی لە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس کرد.
پێشوازییەکە دوور لە چاوی کامێراکان بەڕێوەچوو و ٤٥ خولەکی خایاند.