Bahattin Gönültaş,Erbil Başay,Hemın Othman Mohammed
07 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2019
به‌رلین - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵیی ئه‌ڵمانیا (DPA) بڵاویکردەوە، مایک پۆمپیۆ به هۆی "بارودۆخی له‌ناكاو"ه‌وه سه‌ردانه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه.
سه‌ردانه‌كه له كاتێكی دیكه‌دا ئه‌نجام ده‌درێت.
بڕیاربوو ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، هێیكۆ ماس و راوێژكاری ئه‌و وڵاته، ئه‌نگێلا مێركڵ كۆببێته‌وه.