Burak Karacaoğlu,Eşref Musa,Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
07 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2019
ئیدلب - AA
له سووریا هێزه‌كانی سه‌ربه رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، هه‌ریه‌ك له گوندی چهنابیره و به‌رزاییه‌كانی عوسمان-یان ده‌ستبه‌سه‌ردا گرت كه ده‌كه‌ونه نێو سنووره‌كانی "ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب" و ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه له ئه‌نجامی رێككه‌وتنی توركیا و رووسیا له چه‌ك داماڵدراوه.
هێزه‌كانی سه‌ربه رژێم كه له سه‌ربازانی سوپای رژێمی ئه‌سه‌د و گرووپه تیرۆریستییه‌كانی پشتیوانییكراو له لایه‌ن ئێرانه‌وه پێكهاتوون، سه‌رله به‌یانی دوێنێ هه‌وڵیاندابوو دزه‌بكه‌نه نێو گوندی چهنابیره و گردی ستراتیجیی عوسمان (ته‌ل عوسمان) كه سه‌ربه شارۆچكه‌ی كیفرهنبوودهن له‌نێو سنووره‌كانی "ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب"، به‌ڵام له لایه‌ن سوپای سووریای ئازاد وه‌ڵام درابوونه‌وه و له ئه‌نجامدا پێكدادانی توند ده‌ستیپێكردبوو له به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی سه‌ربه رژێم هێرشه‌كانیان توند كردبوویه‌وه.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كان له ئاسمانه‌وه پشتیوانی‌یان ده‌كرد، هێزه‌كانی رژێم له ئه‌نجامی دوو رۆژ پێكدادانی توند، توانییان ئه‌و دوو ناوچه‌یه ده‌ستبه‌سه‌ردا بگرن.
به‌رزایی عوسمان و گوندی چهنابیره به هۆی ئه‌وه‌ی باڵاده‌سته به‌سه‌ر ده‌شتی غاب به‌ڕووی لازقییە و ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی گونده‌واری باكووری حه‌ما، گرنگیی ستراتیجی هه‌یه.
ئاماژه به‌وه‌یش كرا هێزه‌كانی رژێم زیانێكی گیانی زۆریان داوه له‌كاتی ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا و دوای كۆنترۆڵكردنیشیان هێڵی به‌رگری دروستكردووه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له ١٧ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨ له سۆچی له نێوان توركیا و رووسیا واژووكرا بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاگربه‌ست له‌و ناوچه‌یه‌دا، هێزه‌كانی رژێم به‌رده‌وامن له‌سه‌ر هێرشه‌كانیان. رووسیا كه له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كانی ئاستانا گهرهنتیكاری رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌ده به‌رپرسیاره له رێگرتن له هێرشه‌كانی رژێم. ئۆپۆزسیۆنی سه‌ربازیی له ١٠ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٨‌دا له‌و ناوچانه‌ی له رێككه‌وتنی سۆچیدا هه‌ن چه‌كه قورسه‌كانیان كێشایه‌وه.