Enes Kaplan
05 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 06 تەمووز 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگه‌یاند: "هه‌وڵ ده‌ده‌ین سه‌رچاوه‌كانی ئاو به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر و پڕبه‌رهه‌م به‌كار بهێنن".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه پڕۆژه‌ی "هێزی ئاو به گه‌ل شاد ده‌بێت" له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، گوتارێكى پێشكه‌ش كرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان به جه‌ختكردنه‌وه له‌وه‌ی كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن سه‌رچاوه‌كانی ئاو به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر و پڕبه‌رهه‌م به‌كار بهێنن، گوتی: "بەمەبەستی خێراتر گەیشتن بە ئامانجەکانمان و رێگریکردن لە ململانێ لە ئیدارەدانی ئاودا، یاسایەکی ئاو لە پەرلەمان ئامادە دەکەین".
ئه‌ردۆغان به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه زۆر خۆشحاڵه به كردنه‌وه‌ی قۆناغی دووه‌می پڕۆژه‌ی سیسته‌می گهرهدهی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌م پرۆژه‌یه زۆر گرنگه چونكه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر پێویستیی ئاوی خواردنه‌وه بۆ زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتووانی ئه‌نقه‌ره دابین ده‌كات.
له‌باره‌ی پڕۆژهكانیشیانهوه سه‌باره‌ت به ئاو، سه‌ركۆماری توركیا گوتی: "به بەهای ٢٧٧ ملیار لیره، ٦٠٠بهنداو، ٤٢٣ گۆلاو، ٥٩٠ وێستگه‌ی هایدرۆئه‌لیكتریك، هه‌زار و ٤٥٧ دامه‌زراوه‌ی ئاودێری و ٢٦٢ دامه‌زراوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌مان وه‌گه‌ڕخستووه".