Elif Özlem Çelikler,Musa Öztürk
06 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 07 تەمووز 2021
بورسا - AA
لە ئاکامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە شارى بورساى توركيا، نۆ كەس بوونە قوربانى.
لە یەکتربڕی گەڕەکەکانی کەرامەت و بۆیاڵیجا لە سەر رێگای سەرەکیی باکووری نێوان شارۆچکەکانی ئۆرھانگازی-ئیزنیک، پێکدادانێک لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل کە ھێشتا ناسنامەی شوفێرەکانی دیارینەکراوە، روویدا.
لەگەڵ ئاگادارکردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان، تیمەکانی تەندروستی و پۆلیس رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.
بەپێی راپۆرتی سەرەتایی تیمەکان، چوار کەس دەستبەجێ لە شوێنی رووداوەکە گیانیانلەدەستداوە و پێنج کەسی برینداریش رەوانەی نەخۆشخانەی ئۆرھانگازی کراون.
کارەکانی تیمەکانی فریاگوزاری لە شوێنی رووداوەکە بەردەوامە.