Durmuş Genç
07 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2021
موغڵا- AA
شلیکی سان ئاندرێس کە لەناو خەڵکدا بە "شلیکی والی خانم" ناسراوە لەڕووی تام و لەڕووی نرخەوە بووەتە جێگای بایەخی هاووڵاتییان.
لە زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای موغڵا، ئەم جۆرە شلیکە بەرهەم دەهێندرێت و لەئێستادا، ٤٠٠ دۆنم زەوی بە نزیکەی ٢،٥ ملیۆن نەمامی شلیک داچێنراوە.
تەنها لە پارێزگای موغڵا ساڵانە، چوار هەزار و ٢٥٦ تۆن شلیک بەرهەم دەهێندرێت کە داهاتەکەی نزیکەی ٤٣ ملیۆن دۆلارە.
هەروەها لە کوێستانەکانی پارێزگای موغڵا و ئەو شارۆچکانەی کە نزیکن لە دەریای ناوەڕاست لە هەر ١٢ مانگەکەی ساڵدا شلیک بەرهەم دەهێندرێت.
زۆربەی ئەو کرێکارانەشی لە کێڵگەکانی شلیکدا کار دەکەن، ئافرەتن و ئەم کارە بووەتە سەرچاوەی بژێوی ژیانیان.