Mohammed Baqi Hussein
01 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2017
كۆشكی سپی رایگه‌یاند، بڕیاره 6 و7ی نیسان له ویلایه‌تی فلۆریدا سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی چین، شی جین پینگ كۆبێته‌وه.
كۆشكی سپی له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی نووسراودا رایگه‌یاندووه، دیداره‌كه له شوێنی پشوودانی كۆتایی هه‌فته‌كانی تره‌مپ به‌ناوی "مارالاگۆ" به‌ڕێوه‌بچێت.
لهڕوونكردنهوهكهدا ئاماژه به‌وه دراوه كه ئه‌مه یه‌كه‌م دیداری تره‌مپ و شی جین پینگ -ە و بڕیاره تیایدا بابه‌ته ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌وردی تاوتوێ بكه‌ن.
رای گشتیی ئه‌مریكا دیداره‌كه له‌ڕووی بابه‌ته بازرگانییه‌كان و دوورگه كێشه‌له‌سه‌ره‌كانی ده‌ریای باشووری چینه‌وه به گرنگ ناوده‌بات.
هه‌مووان چاوه‌ڕوانن ئاخۆ ده‌بێت ئه‌م سه‌ردانه‌ی شی جین پینگ لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و چین هه‌ڵبداته‌وه یان نا.