Mohammed Baqi Hussein
01 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2017
نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا، ستافان دی میستو‌را رایگه‌یاند، قۆناغی پێنجه‌می دانوستانه‌كانی سووریا له جنێڤ وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ قۆناغی راگوزه‌ری سیاسی كۆتایی هاتووه و لایه‌نه‌كان ئارهزرووی خولی ئایندهی دانوستانه‌كان ده‌كه‌ن.
له دوایین رۆژی خولی پێنجه‌می دانوستانه‌كانی سووریا له جنێڤ دی میستو‌را، به‌جیا له‌گه‌ڵ شاندی ئۆپۆزسیۆن به سه‌رۆكایه‌تیی ناسر حه‌ریری و شاندی رژێمی ئه‌سه‌د كۆبووه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كان دی میستو‌را له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا باسی له دانوستانه‌كان كرد.
ناوبراو كۆتایی هاتنی ئه‌م خوله‌ی دانوستانه‌كانی راگه‌یاند و به خولی ئاماده‌كاری بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی له خوله‌كانی پێشوودا بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه ناویبردووه.
دی میستو‌را رایگەیاند: "سه‌رباری سه‌ختییه‌كانی دۆخه‌كه، هیچ لایه‌نێك دانوستانه‌كانی به‌جێ نه‌هێشت. بۆ قۆناغی پێشوو گوتم شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه له وێستگه‌كه ئاماده‌یه. ئێستا ده‌توانین بڵێین شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه له وێستگه‌كه‌وه به‌ڕێكه‌وتووه. له‌سه‌رخۆیه به‌ڵام رێده‌كات".
ناوبراو راشیگه‌یاند لایه‌نه‌كان ئاماده‌ن و ئاره‌زووی به‌شداریكردن له خولی شه‌شه‌مدا ده‌كه‌ن و له‌م نێوه‌نده‌دا لایه‌نه‌كان هه‌لی تاوتوێكردنی بابه‌ته‌كانی وه‌ك حكوومه‌تی راگوزه‌ر، ده‌ستوور، هه‌ڵبژاردن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریان له‌به‌رده‌ستدا ده‌بێت.
دی میستو‌را راشیگه‌یاند به‌شداری له كۆنفرانسی سووریادا ده‌كات كه بڕیاره هه‌فته‌ی ئاینده له برۆكسل به‌ڕێوه‌بچێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، زیاتر هه‌وڵده‌دات باس له قه‌یرانی مرۆیی له سووریا بكات و سه‌رنجی جیهانی به‌لادا رابكێشێت.
ناوبراو بڕیاره دوای برۆكسل بچێته نیویۆرك و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له‌باره‌ی دانوستانه‌كانه‌وه ئاگاداربكات و بڕیار له‌سه‌ر كاتی خولی شه‌شه‌می دانوستانه‌كان بده‌ن.
دی میستو‌را ماوه‌ی ئه‌ركه‌كه‌ی كۆتایی هاتووه و بڕیاره له نیویۆرك بڕیار له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه ئه‌ركه‌كه‌ی بدرێت.
- زیاتر له 150 سڤیل بێسه‌روشوێنه
سه‌رۆكی شاندی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ناسر حه‌ریری دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دی میستو‌را، كۆنگریه‌كی رۆژنامه‌وانیی سازدا.
حه‌ریری گوتی: "له رۆژی ده‌ستپێكردنی دانوستانه‌كان له 22ی ئازاره‌وه تا ئێستا، هێزه‌كانی رژێم و هاوده‌سته‌كانی زیاتر له 150 سڤیلیان كوشتووه. شه‌ش بنكه‌ی ته‌ندروستی و بازاڕ و خوێندنگه‌كان بۆردومانكراون".
حه‌ریری رایگه‌یاند رژێم به‌درێژایی نۆ رۆژی دانوستانه‌كان گفتوگۆكردن له‌باره‌ی قۆناغی راگوزه‌ری سیاسی ره‌تده‌كاته‌وه و له‌جێی ئه‌مه ته‌نها باسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر كراوه و به قسه‌ی هیچ درێژه‌ی به دانوستانه‌كان داوه.
حه‌ریری گوتی: "ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له پشتگیرییهكانمان به ئاراسته‌ی قۆناغی راگوزه‌ری سیاسی".
ناوبراو باسی له هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا كرد له‌باره‌ی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه و گوتی: "ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه ده‌یبینین، له‌وباره‌وه گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆ نییه له دیداره‌كاندا".
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی شاندی رژێم به‌شار جه‌عفه‌ری له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ده‌یانه‌وێت له خولی شه‌شه‌می دانوستانه‌كاندا به‌شداربن و سوورن له‌سه‌ر تاوتوێكردنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر.